زانکۆى ئەمریکى لە عێراق ,سلێمانى ، ئەکادیمیایەکی پێشەنگە لەبواری خوێندنى باڵادا ، فێرخوازان ئامادە دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییە ئابوری و سیاسییە جیهانیەکان ، لەڕێی دەستەبەرکردنی خوێندنێکی ئەمریکیی گشتگیرەوە .
فێرخوازانى زانکۆى ئەمریکى لەسلێمانی ، خاوەنى توانایەکى باشن لەزمانى ئینگلیزیدا بەهۆى بەشداریکردنیانەوە لە (پرۆگرامى ئامادەسازیی ئەکادیمی) کە بەتەواوەتی رایاندەهێنێت لەسەر : خوێندنەوەو نوسین و قسەکردن بەزمانى ئینگلیزى ، هەروەها ئامادەیان دەکات (لەڕوی زمانەوە) بۆ خوێندن و تەواوکردنی بەکالۆریۆس .
فێرخوازانی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، فرسەتێکی فراوانی خۆپەروەردەکردنیان هەیە ، لەچەندین بواردا ، لەوانە : وتارنوسین بەشێوەی کاریگەر، میتۆدە زانستىیەکان ، ئامار ، کارگێڕیی کار ، ئەندازیارى لەبواری جۆراوجۆر ، خوێندنى لیبڕاڵ ، بەشداریکردن لەکۆرسی زانستیی جۆراوجۆر ، بیرکردنەوەى رەخنەگرانە ، هەروەها ئاگایی پەیداکردن لەبارەی جیهانەوە .
لەزانکۆى ئەمریکى لەسلێمانی ، زۆر بایەخ بەچالاکیی دەرەکی (دەرەوەی پۆل) دەدرێت ، بەو هۆیەوە فێرخوازان رادێن لەسەر کاری خۆبەخشانە ، دەبنە کەسانی پێشەنگ لەکۆمەڵگەدا ، تێکەڵاوی رێکخراوە خێرخوازى و وەرزشى و هونەریەکان دەبن .
دروشمى زانکۆى ئەمریکى ئەمەیە :
(ئەمڕۆ فێرببە ، سبەی رابەربە) .
زانکۆ پابەندە بە : دابینکردنى شوێن و کاتی پێویست بۆ خوێندن ، هاندانی فێرخوازان بۆ ئەنجامدانی چالاکیی جۆراوجۆر ، کارى پێشەنگانەو داهێنەرانە لەخزمەتی کۆمەڵگەدا .
لەو پێناوەدا ، چەندین ناوەندی فێرخوازی و خزمەتگوزاریی دروست کردوە ، لەوانە : سەنتەرى خزمەتگوزاریی پیشەیى ، بەشى راوێژکارى دەرچوان ، یانەی جۆراوجۆر بۆ رێکخستنی چالاکیی فێرخوازان ، و … هتد .
ئامانجى زانکۆ بریتییە لە : بەرهەمهێنانى پۆلێک فێرخوازی دەرچو کە هەستى بەرپرسیارێتیان تێدابێت و ئادەبن بۆ سەرکەوتن لە پیشەکانیاندا .